بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی دەستکەوتەکانی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا وتی: دەستکەوتەکانی دەزگای دیپلۆماسی لە ساڵی ڕابردوودا لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پووچەڵکردنەوەیان و بەرگری لە خەڵک زۆر باش بوو.
ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە وتی: ئەمریکا نیشانیدا کە لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە هەموو شتێک سیاسییە و هەر کات پێویست بێت هەموو بایەخ و بەھاکان دەکاتە قوربانی ئامانجە سیاسییەکانی خۆی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتانەی کە لە دانوستانەکان ماون هێشتا بڕیاری نەداوە و تێدەکۆشێت کە ئەو بابەتانە بکاتە بارمتەی پرسەکانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئێران ناتوانێت بۆ هەتاهەتایە سەبر بکات؛ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت ڕێککەوتنێکی هەبێت ئەبێ بڕیاری سیاسی خۆی لە زووترین کات دا بدات.
خەتیب زادە لە کاردانەوە بە هەندێ پڕۆپاگەندە سەبارەت بە دانوستانەکان و پرسی ناوچەیی، وتی: قەت ئاوا نەبووە کە ئێمە ناوچەکە ببەستینەوە بە رێککەوتنی ناڤۆکییەوە. گۆڕینی دۆخی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە پێی ڕێککەوتن و بڕیارنامەی 2231 ئەرکی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەیە.
وتیشی: ئێمە لە خاڵێکداین کە دەولەتی بایدن دەیەوێت میراتی ترامپ بباتە پێشەوە یان وەکوو دەولەتێکی نیوە بەرپرسیار هەڵسوکەوت بکات و ڕێککەوتن بکات.
ناوبراو سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئێران وعەرەبستانیش وتی: ئامادەین ڕێکەوتی گفتوگۆکان دیاری بکرێت و درێژە بدرێت و گفتوگۆکان پێویستی بە چنینی بەرنامەی تایبەتە.
342/